نیوەی ئەندامانی وەفدەکەی کوردستان بۆ راوێژ گەڕاونەتەوە كوردستان
بەغدا- kdp-info/ لە لێدوانێكیدا دوێنێ بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت دكتۆر فوئاد مەعسوم ئەندامی وەفدی رەوانەكراوی كورد بۆ بەغدا دوای ئەوەی لەگەڵ هەریەك لە دكتۆر ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی ئیئتلافی نیشتیمانی و نووری مالیكی سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە رایگەیاند: كە نیوەی وەفدەكەیان بۆ راوێژ و زانیاریدان بەسەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆكی هەرێم بەڕێز مەسعود بارزانی گەڕاونەتەوە كوردستان. لە درێژەی لێدوانەكەی گوتی: دانشتنەكانمان لە گەڵ هەردوو لایەنی ئیئتیلافی نیشتیمانی و سەرەك وەزیرانیش راشكاوانە بوو، تیایدا باسی ئەو كێشە و خاڵە ناكۆكانەی نێوان هەرێم و بەغدامان كردووە و تێگەیشتنی تەواو هەبووە لە سەر ئەو باسانەی خراونەتە روو.
ناوبراو هەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا گەشبینی خۆشی بۆ ئەنجامی ئەرێنی گفتوگۆكان خستە روو،
وەكو ئاماژەشی پێكرد، دوای ئەوەی نیوەی ئەندامانی وەفدەكەیان گەڕاونەتەوە كوردستان بۆ راوێژ لە گەڵ سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەرێز سەرۆكی هەرێم . بڕیارە رۆژی شەممە كۆبوونەوەكانیان لە گەڵ بەغدا دەست پێبكاتەوە.




