دووەم كۆنگرەی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئەڵمانی پاراستنی گەلانی هەڕەشەلێكراو لە كەركووك ئەنجام درا
لەژێر چاودێری مارلویس ڕۆفائیل یەكەم ساكۆ پاتریاركی كلدان لەعێراق و جیهان كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئەڵمانی پاراستنی گەلانی هەڕەشە لێكراو لقی ڕۆژهەلاچتی ناوەڕاست و عێراق لەكوردستان ، دووەم كۆنگرەیی خۆی بۆپێكهاتەكانی پارێزگایی كەركوك بەست لەژێر ناونیشانی (دیالۆگ و یەكترقبوڵكردن زامنی بەردەوامی پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە لەكەركووك ) دەستی پێكرد بەئامادەبونی نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگایی كەركووك و جێگری پارێزگارو ئەندامان و سەرۆكی كوتلەكانی ئەنجومەن و قایم قام و گەورە بەرپرسانی كەركووك و كەسایەتیە سیاسیی و ئیداری و پیاوانی ئاینی موسلمان و مەسیحی و پەرلەمانتاران و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگایی مەدەنی و بەئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو كۆنگرەی دووەمی پێكەوە ژیان دەستی پێكرد ،
لەسەرەتادا كۆنگرە بەدەقەیك وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان و مارشی نیشتیمانی شهیدان كۆنگرە كرایەوە ، دواتر مستەفاقایتەوەنی گەورە ڕاوێژكاری فەخری كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئەڵمانی لەوتەیەكدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبوان هیوایی خواست كۆنگرە لەكەشێكی ئارام و لێك تێگەیشتنێكی باشەوە كارەكانی ئەنجام بدات (((( وتارەكەم بەكوردی هاوپێچە))))
دواتر بەڕێز ڕۆمێوهەكاری سەرۆكی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئەڵمانی لەوتەیەكدا تیشكی خستە سەر ڕۆڵ و كارو چالاكی و قورسایی ئەم كۆمەڵەیە كەلەناوەڕاستی هەشتاكان و ساڵانی نەوەتەكاندا كاری زۆر گەورەی كردووە بۆ ناساندنی دۆزی كورد بەتایبەتی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدو ئەو تراژیدیانەی بەسەر خەڵكی كوردستاندا هاتبو ئەم كۆمەڵەیە ڕۆلی زۆر باشی بینیوە بۆ بەنێودەوڵەتی كردنی ، دواتر لەبەشێكی تری ووتارەكەیدا ڕۆمێو هەكاری تیشكی خستە سەر دواین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و هیوایی خواست هەموو لایەك توندوتیژی و هێزو ڕەگەزپەرستی بەلاوە بنێن و پەنا بەرنە بەر دیالۆگ و یەكتر قبوڵكردن و وەك لەوتارەكەیدا ئاماژەی بۆ كرد سەرۆكی كۆمەڵە ی نێودەوڵەتی ئەڵمانی پاراستی گەلانی هەڕەشەلێكراو لقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لەكوردستان بارودۆخی ئێستایی عێراقی بە هەستیارو دوور لە گیانی یەكتر قبوڵكردن وەسفكرد و هیوایی خواست لایەنەسیاسیەكان خستە بەر بەرپرسیارەتی مێژووی لەپاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پێكهاتەكانی عێراق بەتایبەتی خوشك و برایانی كریستیان كە دووچاری زوڵم و ڕاگواستن و كۆچكردن بونەتەوە ، لەكۆتایی وتارەكەشیدا ڕۆمێو هەكاری هەرێمی كوردستانی بەنمونەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو پێكەوەی بۆ هەموو پێكهاتەكان شوبهاند .
پاشان هەرلەو ڕێو ڕەسمەدا ووتاری مارلویس ڕۆفائیل یەكەم ساكۆ پاتریاركی كلدان لە هەموو جیهان لەلایەن قەشە تۆماس بنیامین قەسەی كەنیسەی دڵی پیرۆز خوێندرایەوە وێڕایی پیرۆزبایی پاتریارك بۆ ئەو كۆنگرەیە هیوایی خواست هەموو لایەك بتوانن بە گفتو گۆولێك تێگەیشتن بگەنە ئەنجام و پێكەوە ووڵات بەڕێوەبەرن و ئاشتی ناوماڵی ووڵاتی بە بناغەی ئاوەدانی پێشكەوتن لەقەڵەمدا و لەكۆتایی ووتارەكەشیدا پاتریارك هیواو خۆزگەكانی هەموو لایەكی بەستەوە بەلێك تێگەیشتن و برایەتی و نزیك بونەوەی هەموو پێكهاتەكان .
هەرلەو ڕێوڕەسمەدا ڕاكان سعید جبوری جێگری پارێزگاری كەركووك بەناوی ئیدارەی كەركوكەوە خۆشحاڵی خۆی و ئیدارەی كەركوكی بۆ بەستنی دووەم كۆنگرەی پێكەوە ژیان لەكەركوك گرێدا و هیوایی خواست ئەم كۆنگرەیە بڕیارو ڕاسپاردەی باشی لێ بكەوێتەوە و ئامادەیی ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی نیشاندا بۆ هەر ئەركی بیخەنە بەر ئیدارەی كەركووك لە دەركردنی بڕیارو ڕاسپاردە بۆ جێ بەجێ كردنی ئەو داخوازیانە .
دواتر بروسكەی پیرۆزبایی ژمارەیەك ناوەندی جیهانی و باڵیچوێزی ووڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاواو و ناوچەكە لەوانە بروسكەی پرۆزبایی د. سیوان بارزانی باڵێوێزی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕۆما و بالێوێزی ڤاتیكان لە بەغداو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باڵێویزی كرواتیا و فرنسا و ناوەندە جیهانیەكانی وەك یونامی و ئیدارەی كەركووك و ئەنجومەنی پارێزگا .
پاشان بڕوانامەی سوپاس و پێزانین و ڕێزی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئەڵمانی (gfbv) پاراستنی گەلانی هەڕەشە لێكراو لقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێرا ق لە كوردستان بە ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و ئیداری و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاو ڕۆژنامەنوسان و كەسایەتیانی پارێزگایی كەركووك بەخشرا ،
دواتر كاری كۆنگرەكە دەستی پێكرد كەبریتی بوو لەخستنە ڕووی چوار بابەتی لێكۆلێنەوە بۆ هەرەیەك لەبەڕێزان عبدالرحمن مستەفا پارێزگاری پێشوی كەركوك و حسن تۆرهان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگایی كەركوك و قەشە – قەیس ممتاز حبیب و د. صلاح عریبی عباس ، بابەتی ئەكادیمی زۆر تایبەتی یان لەچوارچێوەی كاری كۆنگرەكە پێشكەش كرد ، دوایی پێشكەش كردنی هەر بابەتێك لەلایەن لێكۆلەرەوەكانەوە لەلایەن ئامادەبوان و ئەندامانی كۆنگرەیی دووەمی پێكەوە ژیانەوە گفتوگۆی چڕوپڕی لەسەر كرا و دوایی گفتو گۆو مناقەشەی ئەندامان لەسەر هەر چوار بابەتەكە ئامادەبوانی كۆنگرە لەنێوان خۆیاندا بڕیارو ڕاسپاردەی كۆنگرەكەیان نوسی و دواتر لەلایەن بەڕێز گوڵن ئەحمەد ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایی كەركووك لە گروپی توركمانی كە بریتی بوو لە 13 خاڵ خوێندرایەوە و ئامادەبووان لەسەری كۆك بون كەبكرێتە كارنامە و بووە بڕیارو ڕاسپاردەی كۆنگرەی دووەمی پێكەوە ژیان .
جێی باسە كۆنگرەی دووەمی پێكەوە ژیان لەپارێزگایی كەركوك لەلایەن كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئەڵمانی (gfbv) پاراستنی گەلانی هەڕەشە لێكراو لقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەسترا بۆپێكهاتەنەتەوەیەكانی پارێزگای كەركوك ، بەستنی ئەم كۆنگرەیە لە هەل و مەرجێكی زۆر هەستیاردا بەسترا كەجێی تێڕامانی هەموو لایەك بوو كە بەسەركەوتووی دەستی پێكرد و كۆتایی هات .




