حەسەن روحانی بەفەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران کاندید کرد

KDP.infoئێران- /سکرتێری گشتی پێشوی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران حەسەن رۆحانی بە فەرمیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایتی کۆماری ئێران کە لە 14 حوزیران ساز دەکرێت کاندید کرد، ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئێران بڵاویان کردەوە : کە روحانی ئیستا سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆلینەوەی ستراتیژی بەرژەوەندی رژێمە و ئەوەی خستۆتەروو : کە ئەگەر لە هەڵبژاردەنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار سەرکەوتنی بەدەست هێنا ، ئەو دەم کار لەپێناو دامەزراندنی حکومەتێک دەکات، کە کەرامەتی ئێرانی ئیسلامی بپارێزیت و هەروەها ئابوری وڵآتیش لەو بارو دۆخە ناهەموارەی کە ئێستا تێکەوتووە، رزگار بکات، حەسەن روحانی کە ئەندامە لە بزووتنەوەی چاکسازی میانرەوان، یەکێکیش بووە لە رخنەگرانی حکومەتەکەی ئەحمەدی نەژاد و گەورە دیبلۆماتکاری دانوستانی دۆسییەی ئەتۆمی ئێرانێش بووە




