توركیا خوازیارە په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هەبێت

ئاژانسێكى جیهانى ڕ‌اپۆرتێكى له‌سه‌ر كێشه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بڵاو كردۆته‌وه، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌گۆڕانكارییەكی گه‌وره له‌دواى نه‌مانى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دێته ئاراوه و حكومه‌تى توركیاش خوازیارى په‌یوه‌ندیى به‌هێزه‌له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
ئاژانسى Global Post له‌ڕاپۆرتێكى خۆیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌رى گۆڕانكارییەكى گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه و ئه‌و گۆڕانكارییه له‌دواى نه‌مانى ڕێژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دێت، له‌ئێستاشدا توركیا وەك ولاتێك هه‌نگاو بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌نێت و كاریگه‌ریى خۆشى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تى سوریا هه‌یه كه‌ده‌ست له كوشتار هه‌ڵبگرێت و كوردى سوریاش نیگه‌رانن له‌وه‌ى توركیا هه‌نگاوى پێویست بۆ نزیك بوونه‌وه‌یان نه‌نێت، چونكه ئه‌وان باش د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن ئاینده‌ى سوریا به‌نده به‌په‌یوه‌ندیى باشى وڵاتى توركیاوه.
لەباره‌ی كاردانه‌وه‌ى توركیاش به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه توركیا ئێستا خوازیارى دروستبوونى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا و سه‌ردانه‌كانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌و وڵاته نیشانه‌ى به‌ره‌و پێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانە.




