لێژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك پرسه حه‌رام ده‌كا و داوای هەلوەشاندنه‌وه‌ی ده‌كات

كەركووك- KDP.info/ له‌سه‌ر پرسی مانی یان نه‌مانی پرسه لیژنه‌ی فه‌توانی كه‌ركووك كۆبونه‌وه‌ودواتر و له كۆنفرانسیكی رۆژنامه‌وانیدا پرسه‌یان حه‌رام كردوو فه‌تواینه‌مانی پرسه‌یاندا و داوایان له هاوولاتیان كرد.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش حه‌مید غه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك له لێدوانێكی تایبه‌تی رایگه‌یاندوو گوتی: پێویسته‌هاولاتیان پرسه ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هاوولاتیان ته‌نها بۆ سه‌رخۆشی سه‌ردانی مالی خاوه‌ن پرسه‌كه بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی له مالی خاوه‌ن پرسه بمیننه‌وه، ده‌ركردنی ئه‌م فه‌توایه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووكیش بۆئه‌وه‌ده‌گه‌ریته‌وه كه به پێی لیدوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك به‌شێك له مامۆستایانی ئاینی به بره پاره‌یه‌كی زۆر له پرسه‌كاندا قورئان ده‌خوێنن و ئه‌مه‌ش له ئاینی ئیسلامدا حه‌رامه و له رووی مادیشه‌وه خاوه‌ن پرسه‌كان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیاریده‌یه نه‌مێنیت چیتر خاوه‌ن پرسه‌كه توشی ئه‌و زه‌ره‌ره نه‌بێت ئه‌م بریاره ده‌كراوه كه بریاێكی شه‌رعییه.
هه‌رسه‌باره‌ت به‌مه‌ش مه‌لا عزه‌دین پێش نوێژی كه‌رو وتار خوێنی گه‌ره‌كی بارزان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك له لێدوانێكی تایبه‌تی گوتی: هه‌ندێكجار له كاتی پرسه‌دا له شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی سه‌ردانی به‌شێك له به‌رپرسانه‌وه بۆ پرسه‌كان ته‌قینه‌وه روو ده‌دات و له‌وكاته‌دا پرسه‌یه‌ك ده‌بێت به‌چه‌ند پرسیه‌ك و لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووكیش داوا له به‌رپرسانده‌كه‌ن نه‌چن بۆ پرسه‌كان به‌هۆی روو دانی ته‌قینه‌وه.
كه‌ئه‌مه‌ش له رووی ئه‌منی و ئابووری كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر هاولاتیان چه‌ندینجاریش له پرسه‌كان ته‌قینه‌وه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام دراوه كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه بوو به‌هۆكاری چه‌ندین پرسه‌ی تر.




