ئیبراهیم جەعفەری : کۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی هەرێم ئێجابی بووە

بەغدا-KDP.info/سەرۆكی ئیئتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان رایگەیاند: کە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان، ئیجابی و راشكاوانە بووە و هەردوولامان رێككەوتوین کە رۆژی شەممەی داهاتووش كۆبونەوەیەكی ترسازبکەینەوە، لەبەیاننامەیەكدا ئیبراهیم جەعفەری ئەوەی خستۆتە روو: کە لە كۆبونەوەکەدا لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی رۆژ نوری شاوەیس، جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراوەتەوە، لەگەڵ پابەندبون بەگوتارێكی راگەیاندنی ئیجابی تا كەشوهەوایەكی گونجاو بۆ گفتوگۆ بهێنێتە ئاراوە،رایشیگەیاندوە هەردوولا رێككەوتون لەسەر ئەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبونەوەیەكی تر ئەنجامبدەن. شاندی فراكسیۆنی كوردستانیەكان پێكهاتووە لە د. رۆژ نوری شاوەیس، د. فۆئاد مەعسوم، سەردار عەبدوڵڵا، نەجیب عەبدوڵڵا و عەلی باپیر




