ده‌سته‌ی نه‌زاهه :زیاتر له 565 به‌رپرسی حكوومی زانیاری هه‌ڵه‌یان داوه

به‌غدا-Kdp.info /زیاتر له 565 به‌رپرسی حكوومی، له‌ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كانی خۆیان زانیاری هه‌ڵه‌یان داوه، له‌راپۆرتی ساڵی 2012ی‌دا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای کردووە : کە 565 به‌رپرسی حكوومی پله‌جیاواز كه سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌یان خستۆتەروو و زانیارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فۆرمی ئه‌ستۆ پاكیه‌كه‌یدا یه‌كناگرێته‌وه‌و كه‌مورتی‌و هه‌ڵه له‌زانیارییه‌كانیاندا هه‌یه، ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: کە 112 په‌رله‌مانتار و هه‌ریه‌كه له‌ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌و ئه‌یاد عه‌لاوی وساڵح موتڵه‌گ‌و هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه، تائێستا فۆرمی ئه‌ستۆ پاكی دارایی خۆیان بۆ ساڵی 2012 ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌مه جگه له‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران‌و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی حیسابی دارایی خۆیان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌كه نه‌كردوه‌ته‌وه.




