عیساوی : حكوومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی به‌منزیکانە دەروخێت

KDP.infoبه‌غدا - /رافیع عیساوی دەڵیت چاوەروان دەکرێت کە حكوومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی بەمنزیکانە بروخێت، هۆکارەکەش بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانداندەران و قوڵبونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ دەگەرێتەوە، رافیع عیساوی وه‌زیری دارایی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌و سه‌ركرده له‌لیستی عێراقیه، دیدارێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ئەوەی خستۆتە روو : کە ئه‌گه‌ر نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران نه‌كات به‌شێوه‌یه‌كی جدی و دوور له‌هه‌رفرت‌وفێڵێك، حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕووخێت، به‌تایبه‌تی كه‌له‌ئێستادا كێشه‌و قه‌یرانی گه‌وره له‌نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتەکی مالیكی و هەروەها شیعه و سوننه‌دا له‌ئارادایه ، عیساوی ئەوەشی ئاشکرا کردووە: کە نوری مالكی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له دەوروبه‌رینە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوایان به‌هاوبه‌شی لایه‌نه‌كانی تر له‌ده‌سه‌ڵاتدا نییه.




