دوای كوێربوونیان بە دەرزی 11 كەسیان چارەسەركران

هەولێر- KDP.info / وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان د کتۆر .رێكەوت محەمەد رەشید لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد : کە یازدە كەس لەو نەخۆشانەی بەهۆی بەكارهێنانی دەرزی ئاڤاستینەوە تووشی گرفتی بینین ببوون و رەوانەی دەرەوەی وڵاتكران، چارەسەركراون و بەمزووانە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان. د کتۆر رێكەوت محەمەد لە لێدوانێکدا بە گەلی کوردستانی راگەیاند : لێژنەیەکی تایبەت لەم بارەیەوە پێک هاتووە و بەردەوام بەدواداچون بۆ ئەو پرسە دەکات و تائێستاش 11کەس کە بە هۆی بەكارهێنانی دەرزی ئاڤاستینەوە تووشی گرفتی بینین ببوون چارەسەری پێووستیان بۆ کراوە و دەگەرێنەوە کوردستان . شایەنی باسە ئەو کەسەی کە دەرزییەکانی بەقاچاخ لە رێگای تورکیاوە هێنابووە هەرێمی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەوە دەستگیرکرابوو




