سەركردەكانی عێراق، لەبارەی قەیرانی وڵاتەوە چی دەڵێن؟

هەولێر-KDP.info / بەشێوەیەكی جیاواز سەركردەكانی عێراق باس لە بارودۆخی وڵات دەكەن و هەریەكیان ڕێگاچارەیەكی تایبەت بۆ دۆخەكە دەدۆزێتەوە، لە كاتێكدا سەرجەمیان كۆكن لەسەر ئەوەی بەگەڕانەوە بۆ دەستور كێشەكان چارەسەر بكرێت.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2009 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام درا دواتر لە ماوەی شەش مانگ نەتوانرا حكوومەتی عێراقی پێكبهێنرێت، بەڵام دواجار سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا دەستپێشخەریەك ئەنجام بدات بۆ ئەوەی عێراق رزگاری بێت لەو قەیرانە ئەوە بوو لە ناوەڕاستی ساڵی 2010 بەهۆی دەستپێشخەری مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كابینەی حكوومەتی عێراقی دروستكرا لەسەر چەند مەرج و خاڵێك كە خۆی لە 19 بڕگە و مادە دەبینەوە، گرنگترینیان بەشدرای پێكردنی سەرجەم لایەنەكان لە حكوومەت و دابەش كردنی دەسەڵاتەكانی عێراق، دوای دووساڵ لە كاركردنی حكوومەت هیچ یەكێك لەو رێككەوتنانە پابەندبوونی پێوە نەكرا، دەسەڵاتەكانی عێراق لە دەستی تاكەكەسێك كۆكرانەوە، لایەنەكان بەشداری راستەقینەیان پێنەكرا، لەحكوومەت مەسەلەی كێشەكانی هەرێم و بەغدا وەك خۆیان مانەوە، لە گەڵ دەیان پرسی دیكە كە حكوومەت نەیتوانی كاریان لەسەر بكات، دواجار لە نەورۆزی پار سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاگاداری دەسەڵاتدارانی بەغدای كردەوە و ڕایگەیاند عێراق ناتوانێت لەژێر سایەی دەسەڵاتێكی تاكرەوی هەنگاوبنێت، گوتی: بیركردنەوە بە عەقڵیەتی رابردووی دەسەڵاتی عێراق جێگای هەڵوەستە لەسەر كردن و مەترسیشە ئێستا گەلی عێراق لە دوای چەند ساڵ بڕیاری داوە، كە نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت و زیاد لە %80ی خەڵكی عێراق دەنگی بە دەستور داوە، بۆیە دەبێت رێزی ئیرادەی ئەو دەنگە بگیرێت، لە كاتێكدا ئەو دەسەڵاتەی لە بەغدایە دیارە مەیلی نییە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەو پرسانەی كە لە هەولێر باسیان لێوە كراوە.
دوای ساڵێك و نیو لە قسەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە جێگای ئەوەی حكوومەتی ناوەندی كاربكات بۆ چارەسەركرنی گرفتەكانی، كەچی هەنگاوەكانی بەرانبەر بە لایەنەكان گەیاندۆتە ئاستێكی خراپ و لەئەنجامی گوێنەگرتن بۆ لایەنەكان لیستی عێراقییە و هاوپەیمانی كوردستان بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كردووە، هاوكات ئەگەری دروستبوونی قەیرانی سیاسی دەكرێت بەتایبەتی لە كاتی نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، بەو نیەتەی كە ئەگەری ساختەكاری و نەبوونی ئەمنیەتی عێراق دەكرێت، لەبارەی ئەو قەیرانە خراپەی عێراقەوە بارزانی دەڵێت: باشترین بژاردە بۆ كورد و عێراقیش بە گشتی و هەموو عێراقییەكان، بریتییە لە تێگەییشتن و دووركەوتنەوە لە شەڕ و گەڕانەوە بۆ دەستوور و چارەی گرفتەكان بە گفتوگۆ. بەڵام ئەگەر بیانەوێت بژاردەی دیكەمان بەسەردا بسەپێنن، ئەوە ئێمەیش ئامادەین.
ئەوەش دەخاتەڕوو بەغدا موڵكی هیچ كەس و حزب و گرووپێك نییە. پێش هەموو شتێك دەستوور هیی هەموومانە و پابەندبوون پێوەی زامنی یەكپارچەیی عێراق دەكات.
ئێمە بەرپرسیارەتیی هەموو دەرەنحامێك هەڵدەگرین، بەڵام ناتوانین بەرپرسیارەتیی واقیعێك هەڵبگرین كە بەزۆر بەسەرماندا دەسەپێندرێت كە ئەویش دیكتاتۆرییەتێكی تازەیە.
جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق پێش ئەوەی بەمەبەستی پشكنینی تەندروستی سەردانی دەرەوەی وڵات بكات دەربارەی بارودۆخی عێراق رایگەیاند:داوای له عێراقییهكان كرد كه بهرژهوهندییان له تهباییو یهكڕیزیدایهو پێویسته ههوڵهكانیان یهكبخهن بۆ لابردنی ههموو درزو كهلێنێكو ههموو ناكۆكییهك وهلابنێن بۆ پێشوازیكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی له مێژووی عێراقدا بهئامانجی زیاتر گهشهپێدانو پێشخستنی عێراق.
داواشی له وڵاتانی دراوسێو ناوچهكه كرد دهستوهرنهدهنه كاروباری ناوخۆی عێراق بهڵكو یارمهتی بدهن بۆ سهربهخۆییو ئارامی.
تاڵەبانی ئەوەش دەخاتەڕوو كە باشترین چارەسەر بۆ ئێستای عێراق ئەوەیە كە عێراقیەكان خۆیان چارەسەری كێشەكانیان بكەن و بگەڕێنەوە بۆ مێزی دیالۆگ، چونكە دوورنیە بەدرێژەكێشانی ئەم دۆخە ناهاوسەنگی سیاسی خراپ دروست نەبێت.
جگەلەوەی ئێستا دۆخی عێراق لەڕووی ئیداریەوە تێكچووە، بەڵام لەڕووی سیاسیشەوە لەودۆخە باشترنیە، ئەوەتا ئێستا خۆپیشاندان لەناوچە سونیەكان بەردەوامی هەیە چەند سەركردەیەكی لیستی عێراقیە تۆمەتبار كراون بە تێكدانی ڕیزی سونە و داوای دادگای كردنی نوێنەرانی سونە دەكرێت لە حكوومەتی عێراق، ئوسامە نوجێفی بەیەكێك لە سەركردە دیارەكانی سونە دەبینرێت و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە دەربارەی بارودۆخی عێراق دەڵێت : دروستبوونی بارودۆخێكی هاوشێوەی عێراق بە ئاشكرای دیارە كە دەسەڵاتێك ئەم وڵاتە دەبات بەڕێوە گوێ بە دیالۆگ و دانیشتن نادات لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ بۆیە عێراق یان دەبێت تاكە كەسێك بەڕێوەی ببات وەك دەسەڵاتێكی دیكتاتۆر یان دەبێت سەرجەم پێكهاتەكان تێدابەشداری بكەن ".
لەگەڵ هەڵچوون و خۆپیشاندان لەناوچە سونییەكان بەهەمان شێوە لە ناوچە شیعە نشینەكانیش خۆپیشاندان لە دژی حكوومەتی عێراقی بەردەوامی هەیە و یەكێك لە پەیامەكانی شیعە لە عێراق ئەوەیە كە لەدەسەڵاتی عێراق دوورخراونەتەوە، و پاوان خوازی بۆ كۆمەڵك كەسە لەناو دەسەڵاتی عێراق لەم بارەوە موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سەدر لەبارەی بارودۆخی عێراقەوە دەڵێت " ڕێگا نادرێت دەسەڵاتی عێراق بگەڕێنرێتەوە بۆ ڕابردوو ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە عێراق هەیە نایەوێت حساب بۆلایەنەكانی دیكە بكات و شیعەكان لە عێراقدا پەراوێزی دەسەڵاتكراون ئەو ڕێكەوتنانەی كە بڕیار بوو كاریان لەسەر بكرێت پابەند بوونیان پێوە ناكرێت".
لەبەرانبەر ئەو شێوازەی دەسەڵاتی مالیكی سەدر دەڵێت: ههڕهشهكانی مالیكی ههڵهیهكی گهورهیهو پێویسته دووبارهی نهكاتهوه، گوتیشی: باشتره نوری مالیكی گوتهكانی بگۆڕێ و زمانی بهرامبهر هاوبهشه سیاسییهكانی نهرم بكات.
لهبهشێكی دیكهی وهڵامدانهوهی مالیكیدا، موقتهدا سهدر ئاماژهی به پڕچهككردنی سوپای عیراق كردو رایگهیاند: پێویسته سوپای عیراق پڕچهك بكرێت، بهڵام بهو مهرجهی چهكهكان لهپێناو عیراقدا بێت، نهك هێزی دیجله یان وڵاتێكی دیكه، ههروهها پێویسته ئهو چهكانه كۆن نهبن و نرخهكانیان دوو ئهوهنده نهبێت، دهشبێت كڕینی ئهو چهكانه بۆ بانگهشهی ههڵبژاردن نهبێت.
له درێژهی بهیاننامهكهیدا موقتهدا سهدر بهپێویستی زانیوه لایهنه تایبهتمهندهكان بهدواداچوون بۆ دۆسیهی گهندهڵی و گهندهڵكاران بكهن، بهتایبهت ئهو دۆسیانهی پهیوهندیی به قووتی رۆژانهی هاوڵاتیان و كڕینی چهكهوه ههیه، كه ئهویش ههر هی هاوڵاتیانه،
لەكۆی ئەو ڕەخنانە كە ئاراستەی بارودۆخی ئێستای عێراق دەكرێت نوری مالیكی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەسەڵاتی یەكەم لە عێراق دێتە قسە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چەند لایەنێك لە عێراق دەیانەوێت ئەم وڵاـە بگەڕێتەوە بۆ شەڕی تایفەگەری و دروست كردنی كێشەو پشێوی لە عێراق، بۆیە من پێم وایە دیكتاتۆریەت زۆر باشترە لەو فەوزایەی ئێستا لە هەندێك وڵات دەگوزەرێت، دەڵێت " هەموولایەنەكان بەشی خۆیان لە حكوومەت دەبەن و دواتریش دەڵێن حكوومەتی شەراكەتی نیە پێیان دەلێین " بابەشداری بكەین لە ئاوەدان كردنەوەی عێراق دەڵێن ئەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان دروست دەكەین تۆمەتبارمان دەكەن پێمان دەڵێن سەر بەو دەوڵەتانەن ".
ڕاپۆرتی كارزان هەورامی




