كەسێكی نزیکی سەدام حوسێن خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كاندید دەكات

تکریت -KDP.info /بۆ یەكەمجار كەسێك لە بنەماڵەكەی سەدام حوسێنی دیكتاتۆری پێشووی عیراق خۆی بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەشاری تكریت كاندید دەكات. فەلاح ئەلنەدا كە سەر بەعەشیرەتەكەی سەدامە بەناوی عەشیرەتی ئەلبو ناسر، لەچوارچێوەی لیستی یەكگرتووەكان كە لەلایەن ئوسامە نجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە كاندید كردووە. فەلاح ئەلنەدا سەبارەت بە هۆكاری خۆ كاندیدكردنی بە مەدا پرێسی رایگەیاندووە: کە كەسوكارو عەشیرەتەكەی داوایان لێكردووە بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات ئەو کەسە نزیکەی سەدام هوسین ئەوەشی خستۆتە روو : کە ئەو بارودۆخە پاشاگەردانییەی لەدوای روخانی دەسەڵاتی بەعسەوە لەعیراق دروستبووە هۆكاری دیكەی ئەو بڕیاڕەیەتی بروای بە گەڕانەوەی شێوازی حوكمڕانی پێشووی عیراق نییە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا لەبارودۆخی ئێستا عیراق رازی نییە فەلاح ئەلنەدا راشیگەیاند: گۆڕانكاریكردن لەو بارودۆخە چارەسەری ئەو پاشاگەردانیەیە كە لەدوای روخانی بەعس لە عیراق دروستبووە.




