ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سبه‌ینێ سه‌ردانی پارێزگاکانی کوردستان رۆژهەڵات ده‌کات

سنە -KDP.info /بڕیاره سبه‌ینێ هەینی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سەرۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی پارێزگاکانی کوردستانی رۆژهەڵات بکات. ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئێران بڵاویان کردەوە : کە مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هاوڕێ لە گەڵ شاندێکی یاوەری بۆ چواره‌مین جار سه‌ردانی کوردستانی رۆژهەڵآت دەکات و ئامانج له‌سەردانی ئەحمەدی نەژاد له نێزیکه‌وه ئاگاداربوونە له ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ی پارێزگاکانی کورستان و جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه و بەسەر کردنەوەی رەوشی ناوچە کوردنشینەکانه، بڕیاره به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌نداوی گاڕان له شاری مه‌ریوان و به‌نداوی زیویه له شاری کامیاران بکرێتەوە.




