٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەجیبە نەجیب: بە پێی یاسای بودجە زیادکردنی موچەی خانەنشینی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ھەرێمی کوردستان پێش بەغدا پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەند کردو بڕگەی زیادکردنی 100ھەزار دینار بۆ خانەنشینان لەسەر پێشنیاری لیژنەی دارایی  بوو، بۆیە ئەگەر بەغدا پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوان بکات ،ھەرێمی کوردستان ئەو100ھەزار دینارە بە خانەنشینانی دەدات، بەپێچەوانەوە ئەستەمە.

نەجیبە نەجیب گوتیشی: لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵدا ھاتوو 100ھەزار دینار بۆ ھەموو خانەنشینان زیاددەکرێت بەگشتی باسی کردووە، کە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتە، بەڵام پێویستە حکوومەتی ناوەند ئەو پارەی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوان بکات، بۆ ئەوەی خەرجی بکات، گەر حکوومەتی ناوەند ئەم بڕە پارەیە نەدات، زحمەتە خانەنشینان ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

 

نەجیب لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە روو، کە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا بەگشتی باسكراوه‌ کەواتە پێویستە ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، چونکە نەیگوتووە تەنھا 15پارێزگا ،بەڵکو بەگشتی باسی کردووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە خەرجکردنی زیادەی مووچەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار