٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی: پارتی باسی دواخستن و یا درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو هەواڵ و لێکدانەوە هەڵە و پێشوەختانە رەتدەکاتەوە کەباس لە دواخستن یاخود درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم  دەکەن، جێی باسە لەم رۆژانە مەسەلەی  هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میدیاکانەوە گەرم کراوە، لەمبارەوە گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: ئێمە نە باس و نە داوای دواخستن یاخود درێژکردنەوەی ماوەی کاندێدی سەرۆکی هەرێمی کورستانمان نەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کورستان باسی مەسەلەی چۆنیەتی کاندێدی سەرۆکایەتی هەرێمان لە رووی دەستورییەوە خستۆتە بەر باس و توێژینەوە نەک بڕیاردان، ئەویش وەکو مەسەلەیەکی دەستوری نەک سیاسی. چونکە کێشەیەک لەمبارەوە هەیە، ئەویش پەیوەستە بەوەی ئایا هەردوو خوڵی سەرۆکایەتی هەرێم، وەکو دوو خوڵ هەژمار دەکرێت، یاخود تەنیا خوڵی راستەوخۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە لایەن خەڵکەوە هەژمار دەکرێت و خولی یەکەم لەلایەن پەرلەمانەوە دیاریکراوە ناچێتە نێو پرۆسەکەوە. ئەوەش مەسەلەیەکی دەستورییە، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستە لە رێگەی راوێژکردن بە پسپۆرانی بواری یاسا و دەستور لە لێکۆلێنەوە داین و هیچ بڕیارێکمان لەمبارەیەوە نەداوە، تاکو هەندێک لایون و میدیاکان بەمجۆرە تەفسیر بۆ ئەم مەسەلەیە بکەن، ئەوەی گوتراویشە هەمووی دوورە لە راستی، چونکە ئێمە هێشتا لە لێکۆلێنەوە و گرتنە بەری رێگەی دەستورین.

هەواڵی پەیوەندیدار