٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

26ەمین پێشانگای كارە دەستییەكان كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- KDP.info/ لە گەلەری پاركی شاندەر لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی پسپۆری و ژمارەیەكی زۆر لە میوانان، 26ەمین پێشانگای بنكەی كارەدەستیەكان كرایەوە، كە بەرێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی سەر بەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ساڵانە ئەنجامدمی دەدات بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی تواناكانی مامۆستایانی هونەری بە هەموو جۆرەكانیەوە، لە پێشانگاكەشدا چەندین تابلۆ و وێنەی جۆراوجۆر تێدا نمایش كرابوو كە هەموویان گوزارشتیان لە دەربرین و ناخی مامۆستایانی هونەری دەكرد كە ماوەیەك بوو بە كارەكانیان خەریك بوو، بەشەكانی پێشانگاكەش بریتی بوون لە بەشی كارە دەستیەكان لە گول و گوڵزار ە بەشی دارتاشی و بەشی سیرامیك و بەشی شێوەكاری وبەشی دوورمان و بەشی پێستە سازی و بەشی كانزاكان وكە هەمووكارەكان بایەخدان بوو بە كەلتووری كورد، بەرێوەبەری گشتی یەكە یەكە بەشەكانی پێشانگاكەی بەسەركردوە، گوتیشی دەبێ لە قوتابخانەكان گرنگی زیاتر بە ئاستی قوتابیان بدرێت بەتایبەتی لە وانەی هونەری چەندین بابەتی گرنگ فێری قوتابیان بكرێت، ئێمەش هەموو پشتگیرییەكی خۆمان پێشكەشی ئەوان دەكەین، هەموو كەڵ و پەلی پێویستیان بۆدابین دەكەین، بریاریشە ئەم پێشانگایە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار