٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕی حزبڵا و بەدەپە و پەكەكە دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ شەر و نائارامییەكانی زانكوی دیجلە لە شاری دیاربەكر لە كوردستانی باكووردا پێ نایە رۆژی چوارەمەوە و زانكوی رۆژهەڵاتی ناوینی دیاربەكریش ئەمرۆ چوارشەممە وەكو زانكوی دیجلە بوو بە گۆڕەپانی شەڕی نێوان ئەندامانی حزبڵا و بەدەپە و پەكەكە.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕ ئا خەبەری توركی، چوار رۆژ لەمەوبەر كاتێك كە قوتابییە ئەندامەكانی حزبڵا ویستوویانە لە زانكوی دیجلە مەراسیمێك بۆ یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر ساز بكەن، رووبەرووی نارەزایەتی چەند قوتابییەكی دیكە دەبنەوە و بەمجۆرە رووداو و ئاڵۆزییەكان بەرفراوان دەبن و دەگەنە ئاستی شەرو پێكدادان.

هەر چەند ئەم شەڕە لە رۆژی چوارەمی خۆیدایە، بەڵام پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانیش ناتوانن بارودۆخەكە كونترۆڵ بكەن و لایەنگرانی حزبڵا و هوداپار پێكەوە هێرش دەكەنە سەر لایەنگران بەدەپە و پەكەكە و ئەم شەڕە لە چوارەمین رۆژی خۆیدا بووەتە شەڕی نێوان حزبڵاو بەدەپە و پەكەكە.

لەم چوارچێوەیەیشدا بەرپرسانی هوداپار هەڵوێستی خوێندكارە لایەنگرەكانی بەدەپەیان بۆ نارازی دەربرین لە بەرامبەر ساز كردنی مەراسیمێك بۆ یادی پەپغەمبەر بە هەڵوێستێكی نارەوا لە قەڵەم دەدەن و داوا لە لایەنگران و قوتابییەكانی خۆیان دەكەن كە لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە بێدەنگ نەمێنن.

لە بەرامبەردا بەدەپە داوا لە قوتابییەكان دەكات كە ئارمانج لەم رووداوانە هەڵگیرساندنی شەڕی كۆمەڵایەتییە هەر بۆیە دەبێت قوتابییەكان زۆر هۆشیار بن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار