٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گیراوانی دۆزی كەجەكە یەك لە دوای یەك ئازاد دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبووڵ- KDP.info/ لە چوارچێوەی دادگایی كردنی گیراوەكانی دۆزی كەجەكە لە توركیا لە لایەن دادگای سزای گرانی ئەو وڵاتەوە ئەمرۆ، دادگای سزای گرانی ئەستەنبووڵ دانیشتنێكی دیكەی خۆی لەم بارەیەوە ساز كرد.

بە پێ هەواڵێكی رۆژنامەی وەتەنی توركی، لە دانیشتنی ئەمرۆی دادگادا 72 ئەندامی رێكخراوی كەسەك كە بە تاوانی ئەندام بوون لە كەجەكە و پروپاگەندە كردن بۆ پەكەكە دەستگیر كرابوون، لە بەردەم دادوەردا بەرگرییان لە خۆیان كرد.

دوای كۆتایی هاتن بە دانیشتنەكە دادوەری دادگای سزای گرانی ئەستەنبووڵ رایگەیاند كە هیچ جۆرە بەڵگەیەك لە بەردەست دادگادا نییە كە بتوانێت تاوانبار بوونی 22 ئەندامی كەسك بسەلمێنێت هەر بۆیە دادگا بریار بە ئازاد كردنی 22 گیراوی ئەم دۆزە دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار