تۆسییاد: دەبێت توركیا سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت

توركیا- KDP.info/ دەستەی بەرێوەبەرایەتی تۆسییاد بە مەبەستی پشتگیری كردن لە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا بە شێوەیەكی رەسمی دەستی بە هەوڵدانەكانی خۆی كرد.
بە پێ هەواڵێكی تی ئارتی توركی رۆژی چوارشەممە سەرۆكی دەزگای تۆسییاد موحەرەم یەڵماز ئاماژەی بەوە كردووە كە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دەرفەتێكی زێڕینە بۆ توركیا و پێویستە توركیا سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و ئێمەیش وەكو دەزگای تۆسییاد بە مەبەستی پشتگیری كردن لەم قۆناخە بەرنامەیەكی تایبەتمیان هەیە و لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا چەندین چالاكی جیاجیا ساز دەكەین.
موحەرەم یەڵماز باسی ئەوەی كردووە كە یەكەمین چالاكی تۆسییاد كۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی توركیایە و لەم چوارچێوەیەیشدا یەكم جار لەگەڵ جەهەپەدا كۆ دەبنەوە و داوا لە جەهەپە دەكەن كە پشتگیری لەم قۆناخە بكات.
سەرۆكی دەزگای تۆسییاد ئاماژەی بەوە كردووە كە دەبێت دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكرێت و ئەم دەستوورە هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا بە باوەش بگرێت و دەبێت ئاشتییەكی پایەداریش لە توركیا زاڵ بكرێت و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەر كەس و هەر لایەنێك هەوڵ بۆ سوود وەرگرتن لەم دەرفەتە بدات كە بە دەستمان كەوتووە.




