٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی دابەشکردنی پێشینەکان دەست پێدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سبەی دابەشکردنی پێشینەکان لەھەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە بانکی خانوبەرەی ھەولێر بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بایز تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەری بانکەکان کۆبووە و تێدا بڕیاردرا سبەی دەست بکرێتەوە بەدابەشکردنی پێشینەکان.

پێشتریش رەشید تاھیر بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاندبوو، رۆژی چوارشەمە دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی پێشینەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی پێنج مانگە دابەشکردنی پێشینەکان راگیراوە، بەھۆی پەسەند کردنی بودجەی ئەمساڵ لەلایەن پەرلەمان و دەرکردنی رێنمایی نوێ لەلایەن وەزارەتی دارایی لەبارەی بودجە.

هەواڵی پەیوەندیدار