كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوایەك ئاراستەی راگەیاندنەكان دەكات

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە لە مالپەڕی فەرمی كۆمسیۆن بڵاوكراوەتەوە تیایدا هاتووە: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له دەزگاكانی راگه‌یاندنی به‌غدا و پارێزگاكانی عێراق ده‌كات به مه‌به‌ستی روماڵ كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به په‌له سه‌ردانی نوسینگه‌كانی كۆمیسیۆن بكه‌ن بۆ ده‌رچون و وه‌رگرتنی باجه‌كانی تایبه‌ت به تیمی راگه‌یاندن كه بۆ روماڵكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له بیستی نیسانی داهاتودا به‌كارده‌هێنرێت".
ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاسانكاری كاره‌كه‌یه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له روماڵكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی داهاتو، وه بۆ دابین كردنی ئاسانكاری جوڵه‌ی تیمی راگه‌یاندن و سه‌یاره‌كانیان و ده‌ركردنی باجه‌كانی تایبه‌ت به سه‌یاره‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی متمانه پێدراوه له كۆمیسیۆن .
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە" كۆمیسیۆن داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌كات كه له به‌غدای پایته‌خت رومالی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌كه‌ن به خێرای سه‌ردانی كۆمیسیۆن بكه‌ن بۆ ته‌واو كردنی ئیجرائه‌تی په‌یوه‌ست به متمانه‌پێدان به رۆژنامه‌نوسان، و ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ئامرازی تۆماری سه‌باره‌كانیان و شۆفێره‌كانیان، وه پێویسته ئه‌و زانیارانه‌ی تێدا بێت (ناوی سه‌یاره و جۆره‌كه‌ی و ژماره‌كه‌ی و ره‌نگه‌كه‌ی، ناوی شۆفێره‌كه‌ی و جێگره‌كه‌ی) له رێگه‌ی به‌ریدی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بنێردرێت بۆ به‌شی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه كه له ماڵپه‌ری كۆمیسیۆندا www.ihec.iqهه‌یه" .




