وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا و پایە بڵندێكی روسی كۆبووەوە

KDP.info/ بەگوێرەی هەواڵێكی ئەسۆشێتد پرێس وەزیری بەرگری ئەمەریكا جۆن كیری دوای رۆژێك لە راگەیاندنی ئەوەی كە ئەمەریكا نزیك بۆتەوە لە هەنگاو هەڵێنان بۆ یارمەتیدانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد . لە لەندەن لە خوانێك لەگەڵسەرۆك وەزیری كاتی سوریا و هاورێیانی تری لە ئۆپۆزیسیۆنی سوری كۆبووەوە دوای ئەم دانیشتنەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی روسی سێرگی لاڤرۆڤ كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵییان ئەنجام دا. شایانی باسە ئەم كۆبوونەوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راستەوخۆ دوای گەشتێكی دێت كە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامی دابوو و تیایدا لەگەڵ هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و فەلەستینی كۆببووەوە ئێستەش بۆ كۆبوونەوەی g8لە لەندەنە..




