قه‌ره‌یلان: بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که دەبێ تورکیا یاساییانە کشانه‌وەکە گه‌ره‌نتی بکات

KDP.infoتورکیا - /له دیداریکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره؛ موراد قه‌ره‌یلان ئەوە دەخاتە روو، که ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له خاکی تورکیادا یاساییانە کشانه‌وەکە گه‌ره‌نتی بکات ، قه‌ره‌یلان هەروەها ئەوەشی خستۆتە روو : که ئاماده‌ن هێزه‌کانیان بکشێننه‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌لومه‌رجی ئۆجه‌لان باش بکرێت و به شێوه‌ی یاسایی پاشه‌کشێی هێزەکانیان گه‌ره‌نتی بکرێت.سه‌باره‌ت به پرسی چه‌کدانانی هێزه‌کانی په‌که‌که سه‌رۆکی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی که‌جه‌که رایگەیاند: چه‌کدانان دوایین قۆناغه و پەکەکە ئێستاکه ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه بۆ دوایین قۆناغ ده‌بێ مافی ژیانی ئازاد بۆ هێزه‌کانیان به ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی گه‌ره‌نتی بکرێت، لە دیدارەکەیدا قه‌ره‌یلان باسیشی له هه‌ڵوێستی ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عێراق کرد و گوتی: به گشتیی، پارتی، یه‌کێتی و یه‌کگرتوو له قۆناغه‌که‌دا ئه‌رێنینانه هه‌ڵسه‌نگاندنیان کردووه و داوای کرد که ئه‌و لایه‌نانه زیاتر له پڕۆسه‌که‌دا ڕۆڵ ببینن




