٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە %99 رێژەی لە سێدارەدان لە ئێران و سعودیا و عێراق بوونە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info   /لە %99 رێژەی لە سێدارەدان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  لە لایەن ئێران و سعودیا و  عێراق تۆمارکراون ،لە ئاستی جیهانیش ئەمریکا پێنجەمین وڵاتی جیهان بووە ، لە راپۆرتێکیدا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی  ئەمرۆ چوارشەمە بڵآوی کردەوە :کە  رێژەی لە سێدارەدان لە عێراق دوو بەرابەر بەبەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردوو کە پار ساڵ 68 کەسە بووە، زیادی کردووە و  تەنها لە ساڵی 2012دا 129کەس لە سیدارەدراون ، رێکخراوەکە نیگەرانی خۆی دەربریوە لە  بەرزبوونەوەی ژمارەی لە سێدارەدان لە عێراق دا، هاوکات بە پێی راپۆرتەکە، کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی دووەم لە دوای چینەوە لە تۆمارکرنی زۆرترین لە سیدارە دان هاتووە، کە بریتی بووە ، بە لە سێدارەدانی 314کەس بەشیوەیەکی فەرمیی  وەک دەسەڵاتدارانی ئێران ئاشکرایان کردووە ، هەرەها ئەمریکاش بە پلەی پێنجەم لەدوای هەریەک لە وڵاتانی چین ، ئێران، سعودیا ،عێراق ، ئەمریکا،  هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار