٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر: شەرمەزارییە لە حکومەتێکی وەها بەشدار بین

سەرچاوە: KDP.info

Kdp.infoبەغدا-   /موقتەدا سەدر رایدەگینێت کە شەرمەزارییە  ئەوان لە لە حكومەتێكی وەها بەشداری بكەن كە بەعسی و فیدائییەكانی سەدام حویسێنی تێدابێت، سەرۆکی رەوتی سەدرئەوەی خستۆتەروو : کە ، مانەوەی‌ وەزیرانی سەر بە رەوتەکەی  لەحكومەتێكدا كە بەعسیەكان، فیدائییەكانی‌ سەدام‌ و تیرۆرستانی‌ تێدابێت بۆ ئەوان شەرمەزارییە ، موقتەدا سەدر داواشی‌ لەئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ كرد،  دەنگ بەگەڕانەوەی‌ ئەو كەسانە نەدات کە لە رێگای رەزامندی حکوەمتەوە دەیانەوێت  بەشداری لەحكومەتی عێراقدا بكەن. لەبەیاننامەیەكدا سەرۆكی‌ ڕەوتی‌ سەدر جەختی‌کردۆتەوە کە نیگەرانییە بۆ هەندێك لەسیاسەتمەداران لەپێناو مانەوەیان لەپۆستەكانیاندا، خیانەت لەگەلی عێراق  دەكەن، دواتریش بكوژانی‌ هاوڵاتیانی عێراق دەهێننەوە ناو پرۆسەی‌ سیاسی‌‌و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان پۆستیان پێدەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار