سەعید جە لیلی داوای لە مالیكی كرد كە هاوكاری لۆجیستی ئەسەد بكات

تۆری هەواڵی عێراقی ئاشكرای كرد كە جارێكی تر سەعید جەلیلی ئەمینداری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران داوای لە مالیكی كردوە یارمەتی لۆجیستی پێشكەش بە بەشار ئەسەد بكات.
بە گوێرەی هەواڵێكی تۆری هەواڵی عێراقی سەرچاوەیەك لە حكوومەتی عێراقی ئاشكرای كردووە كەوا سەعید جەلیلی ئەمینداری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران داوای لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە هاوكاری لۆجیستی و عەسكەری سوبای سوریا بكات بۆ رووبەرووبوونەوەی سوپای سوریای ئازاد
هەروەها ئاماژەی بەهەبوونی پلانیكی ئێران كردووە بۆ ریكخستنی پردێكی ئاسمانی لە نێوان ئێران و سوریا كە بەسەر خاكی عێراقدا رەتببێت بۆ ئەوەی بتوانرێت هاوكاری و یارمەتییە لۆجستی و عەسكەرییەكانی ئێران لە رێیەوە بكاتە دەست سوپای بەشار ئەسەد...
شایانی باسە ئەو داوایەی ئێران لە چوارچیوەی زامنكردنی گەیاندنی هاوكارییە بەردەوامەكانیەتی بۆ سوریا كە بەشێكی لەرێی عێراقەوە رەت دەبێت..




