٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگای كەركووك : برینی بوودجە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info   /پارێزگاری كەركووك ئاشكرای دەكات ، کە بەبیانوی  ئەنجام نەدانی‌ هەڵبژاردنی  شارەكە، حكوومەتی عێراق بودجەی پارێزگای كەركووكی راگرتووە،  لە کۆبوونەوەی لە گەڵ دەزگا ئەمنییەكانی‌ شاری كه‌ركو,ك‌ دکتۆر نەجمەدین كریم رایگەیاندووە: کە بودجەی پارێزگای كەركووك راگیراوە و  بیانوی حکوومەتیش بۆ ئەنجام نەدانی‌ هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركووك گەڕاندەوە، کە ئەمەش کارێگەری خراپی دەبێت  بۆ جێبەجێكردنی‌ پڕۆژەكان و خزمەتكردنی‌. بۆیە پارێزگاری كەركووك داوای‌ خەرجكردنی‌ بودجەی‌ كەركووكی‌ لە وەزارەتی‌ دارایی‌ و وەزارەتە پەیوەندییدارەكان لە چوارچێوە بودجەی‌ ساڵی‌ 2013 كردووە، هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە كردنەوەی‌ رێگا داخراوەكانی‌ كەركووك و گواستنەوەی‌ بارەگای‌ حزبەكان بۆ دەرەوەی‌ گەڕەكەكان و كاری‌ لیژنەی‌ پەیوەندیدار بەو كارانەوە  لە کەرکووک كرا .

هەواڵی پەیوەندیدار