له ساڵی ڕابردوو بەرێژەی 6میلیارد دۆلار کاڵای ئێران بۆ عێراق هەناردەکراوە

عێراق -KDP.info /له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بە رێژەی 6 میلیار دۆلاری ئەمریکی کاڵای ئێران بۆ عێراق هه‌نارده‌کراوە، به‌رپرسی کاروباری بازرگانی عێراق مه‌جید قوربانی راگەیاند : کە ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی کاڵای نه‌وتی ئێران له ساڵی 2012دا بۆ عێراق گەیشتۆتە 6 ملیارد دۆلار و که له چاو ساڵی پێشووتر له سه‌دا 19 زیادبوونی به‌خۆوه بینیوه، مه‌جید قوربانی بە کورد پرێسی ڕاگه‌یاندووە: کە ڕێژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاری هه‌نارده‌کراو بۆ عێراق گه‌یشتۆته 1 ملیارد و 500 میلیۆن دۆلار بووە که ئەو برە پارەیە زیاتر له بواری دامه‌زراندنی کەرتی بیناسازی و بوارەکانی تری کشتوکاڵی بووە، به‌رپرسی کاروباری بازرگانی عێراق ئەوەشی خستۆتە روو: کە له بواری گه‌شتیاریش له‌سه‌دا 80 زیادبوونی بەخۆوە بێنیوە، مه‌جید قوربانی ئاماژەشی داوە که زیاترین هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له سنووره‌کانی ته‌مه‌رچین، کوردستان، باشماخ و په‌روێزخان و میهران و شه‌له‌مچه و چه‌زابه بووە.




