دۆسییەی گەندەڵی کرینی چەکی روسیا ئاشکرابووە و کەسیش لێپرسینەوە ناکات
__2013_04_10_h12m8s12__GH.jpg)
عێراق-KDP.info/لەلایەن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە هەریەک لە عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی پێشووی حكومه‌تی عێراق و عه‌بدولعه‌زیز به‌دری ڕاوێژكاری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بە وەرگرتنی بەرتیل لە لایەن روسیاوە بە بڕی (195) ملیۆن دۆلاری تۆمەتبار دەکرێن. لەوباریەوە ئه‌ندامی لیژنەکە خالد عه‌لوانی له لێدوانێكدا بە فورات راگەیاند : گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی ڕوسیا پڕه له‌گه‌نده‌ڵی دارایی‌و گومان له‌نرخ و داشكاندنی نرخه‌كاندا لە کرینی چەک هەیە، لیژنه‌كه‌شیان سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه، به‌ڵام تا ئێستا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌كراوه كه تێوه‌گلاون له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌وه، عه‌لوانی ئەوەشی خستۆتە روو: کەدوای ئاشكراكردنی دوایین ڕاپۆرت ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی گرێبه‌سته‌كانی كڕینی چه‌كی ڕوسیا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایكرد،کە نوری مالكی پێیڕاگه‌یاندووه، کە عه‌لی ده‌باغ‌و عه‌بدولعه‌زیز به‌دری تێوه‌گلاون له‌و گه‌نده‌ڵییانه و بڕی (195) ملیۆن دۆلاریان وه‌ك به‌رتیل له‌ڕوسیا وه‌رگرتووه.




