ئێران.. لە دەرنجامی بومەلەرزەیەکدا پتر لە 882کەس کوژران و برینداربوون

ئێران-KDP.info/بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 1-6پله به پێوه‌ری ریشته‌ر پارێزگای بووشێهر له‌باشووری ئێرانی هه‌ژانده‌وه و هه‌واڵه‌کان باس له کوژران و بریندار بوونی 882 که‌س ده‌که‌ن و 3 ڕۆژ تازیه‌ی گشتیی له‌و پارێزگایه ڕاگه‌یێندرا. ئاژانسی هه‌واڵی مێهری ئێرانی له زاری فه‌ره‌یدون حه‌سه‌نوه‌ند پارێزگاری بوشه‌هر بڵاویكرده‌وه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.1 پله به پێوه‌ری ریخته‌ر كه ئه‌و پارێزگایه‌ی گرتوه‌ته‌وه لانی كه‌م 37 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 850 كه‌سیش برینداربوون.ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه نزیكه‌ی 700 خانوو به هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌وه به ته‌واوه‌تی رووخاون و ده‌یان خانوی تریش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه.ناوه‌ندی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه چه‌ند ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به شاری "ده‌شتی"ی پارێزگای بوشه‌هر بووه و ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له دوبه‌ی و ئه‌بوزه‌بیش هه‌ستی پێكراوه.




