بۆ پشتگیری كردنی چارەسەری پرسی كورد وەفدێكی 100 كەسی لە توركیاوە دێتە هەولێر

ئەستەنبووڵ- KDP.info/سەرۆكی گرووپی دۆستایەتی نێوان پهرلەمانی توركیا و ئاڵبانیا رەفعەت سەعید ئەمرۆ لە لێدونێكی تایبەتیدا بە كهناڵی سكای تورك رایگەیاند كە بە مەبەستی پشتگیری كردن لە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا وەفدێكی 100 كەسی لە توركیا سەردانی شاری هەولێر دەكات.
سەرۆكی گرووپی دوستایەتی پهرلەمانی توركیا و ئاڵبانیا و پهرلەمانتاری ئاكەپە رەفعەت سەعید ئاماژەی بەوە كردووە كە بە مەبەستی گفتووگۆ كردن لەگەڵ كورد و توركمانەكان و هەروەها وەرگرتنی راو بۆچوونی ئەوان سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەر كردنی پرسی كورد لە توركیا و كۆ كردنەوەی پشتگیری بۆ ئەم قۆناخە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا وەفدێكی 100 كەسی لە چینە جیاجیاكانی توركیا سەردانی هەولێر دەكات.
لەم سەردانەدا كە دوو رۆژ دەخاینێت چەندین كۆڕ و كۆبوونەوە ساز دەكرێت و سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد بیروڕاكان ئاڵۆگۆڕ دەكرن.




