ئەردۆغان: مێژوو له هەر دوو سەرۆكی جەهەپە و مەهەپە نابوورێت

ئەنقەرە- KDP.info / سەرۆك وەزیری توركیا و سەرۆكی گشتی ئاكەپە رەجەب تەییب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە پهرلەمانی توركیا وەڵامی رەخنەكانی پارتە بەرهەڵەستكارەكانی توركیای سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری پرسی كوردی دایەوە و گوتی: هەر دوو پارتی بەرهەڵەستكاری توركیا لە ناوەرۆكی خۆیان دوور كەوتوونەتەوە و هەوڵ بۆ شێواندنی مێژوو دەدەن.
بە پێ هەواڵێكی رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی ئەردۆغان لەو كۆبوونەوەیەدا باسی ئەوەی كردووە كە نە جەهەپە و نە مەهەپە ناتوانن بە هیچ شێوەیەك وەكو پارتەكی بەرهەڵەستكار لە نێو پهرلەمانی توركیادا رۆلی راستەقینەی خۆیانیان بگێڕن و هێز و توانای تێگەیشتنی پێشهاتە سیاسییەكانیان نییە و نایانەوێ كۆمەڵگە و رای گشتی توركیا كراوە بێت.
سەرۆك وەزیری توركیا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەم دوو پارتە نایانەوێ پرسی كورد چارەسەر بكرێت و چەكەكان بێدەنگ بكرن، هەر بۆیە لە قۆناخێكی بەمجۆرەدا دەیانەوێ رای گشتی توركیا بە شتی لاوەكییەوە سەرقاڵ بكەن و ئەمەیش خیانەت كردنە لە مێژوو و گەلی توركیا و مێژوو بە هیچ شێوەیەك ئەم دوو سەرۆكە نابوورێت.




