یه‌كه‌م رۆژی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

له یه‌كه‌م رۆژی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی به‌رنامه‌ی كار‌و چڕكردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ راوێژكارانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌و ئه‌و ته‌وه‌رانه كرا كه ده‌خرێنه‌ڕوو له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاو ناوه‌نده هزری و سه‌نته‌ره ستراتیژیه‌كان.
هه‌مان رۆژ له زانكۆی جۆرج واشنتۆن سیمینارێك بۆ به‌ڕێز د. فوئاد حوسێن به‌ڕێوه‌چوو، له سیمیناره‌كه‌دا كه به‌ڕێزان فه‌لاح مسته‌فا و قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌كی زۆری پسپۆران و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسێكی دوور‌و درێژی سه‌باره‌ت به مێژووی گه‌لی كوردستان و قۆناغه‌كانی شۆڕش و قوربانیدان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێزیان باسی ئه‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتانه‌ی كرد كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه، هاوكات باسی له خۆڕاگری گه‌لی كوردستان و قوربانیدانی ئه‌و گه‌له كرد كه به دریچژایی مێژوو شۆڕشی كردووه بۆ گه‌یشتن به ئازادی. ئینجا باسی له راپه‌رشینی به‌هاری 1991 و پێكهێنانی په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان كرد. پاشان تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له ساڵی 2003 و له رووه‌وه باسی له هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كرد بۆ داڕشتنی ده‌ستوورو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی فیدراڵی و دیموكراسی له عیراق. پاشان تیشكی خسته سه‌ر ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئیستا دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی بووه له عیراقدا.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان د. فوئاد حوسێن گووتی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی هه‌نگاوی ئیجایی له هه‌موو بواره‌كان هه‌ڵێنێ. له بواری سیاسی ئه‌وا ئازادی ره‌هاو دیموكراسی و پاراستنی مافی تاك و مافه‌كانی مرۆڤ به‌رقه‌راره‌و له بواری په‌ره‌پێدانی ژێرخان و پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان پێشكه‌وتنی خێرای به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و له بواری ئابووریش هانی بازاڕی ئازاد و كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ‌و بیانی ده‌ده‌ین كه شانبه‌شانی حكومه‌ت به‌شداربن له زیاتر پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا د. فوئاد حوسێن هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ پرس و قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو بارودۆخی سوریا‌و پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو.
له‌په‌راوێزی سیمیناره‌كه‌شدا چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌ست به نه‌وت و پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی دیكه و ئاواره‌كانی سوریا‌و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ئاراسته‌ی شاندی هه‌رێم كران و دواتر له‌لایه‌ن د. فوئاد حوسێن و فه‌لاح مسته‌فا و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ڵام درانه‌وه.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له په‌یانگه‌ی هادسۆن مێزگردێكیان بۆ رێكخرا. له‌م مێزگرده‌دا كه به‌ڕێزان ده‌یڤد پۆڵاك په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی دوور، كینیپ پۆلاك دامه‌زراوه‌ی برۆكینگز، جۆنۆل تۆل په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جۆن هانا په‌یمانگه‌ی به‌رگری له دیموكراسیه‌كان، كینپ كاتزمان CRS ، ئێلین لایبسۆن سه‌نته‌ری ستیمسۆن، ئێرینا سركه‌سیان په‌یمانگه‌ی برۆكینگز، ئابی شۆلسكی په‌یمانگه‌ی هیدسۆن، لویس لیبی په‌یمانگه‌ی هیدسۆن، ئه‌ریك بڕاون په‌یمانگه‌ی هیدسۆن، ده‌یڤد ئه‌ڕنست په‌یمانگه‌ی هیدسۆن، جوش جاكوبس په‌یمانگه‌ی كاروباری كه‌نداو ئاماده‌بوون، به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن و فه‌لاح مسته‌فا و قوباد تاڵه‌بانی به تێروته‌سه‌لی باسیان له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد و تیشكیان خسته سه‌ر قه‌یرانی سیاسی عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان به شیوه‌یه‌كی گشتی . له‌م رووه شاندی هه‌رێم پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو رێكه‌وتنه‌كان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگیان به تاكه رێگه زانی بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كان. هاوكات باسیان له دوایین هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێم و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كرد له‌مه‌ڕ ئاڵۆزبوونی زیاتری پرسه‌كان گوێ نه‌دانی به‌غدا به خواست و مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
شاندی هه‌رێم باسیان له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا‌و میانگیری نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا كرد كه ده‌خوازن كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ بێنه چاره‌سه‌ر كردن.
هاوكات ویستی هه‌رێمی كوردستانیان نیشاندا كه ئایا ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌و پلان و ستراتیژیه‌تی چیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆلی چییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و پشتگیری كردن له دیموكراسی و ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
دواتر شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواچوون سه‌ردانی ژووری بازرگانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كرد، له‌م سه‌ردانه‌دا باس له بایه‌خی په‌یوه‌ندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاستی په‌یوه‌نده‌كان كرا.
فه‌لاح مسته‌فا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاستی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و ئابووریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان نیشاندا‌و گووتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه سه‌یری كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌كات. به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌كرێ هه‌ردوولا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ زیاتر پێشخستنی په‌یوه‌ندی ئابووری و جوله‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نیوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسانی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی په‌یوه‌ندی ئابووری بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و هیوایان خواست بتوانن زیاتر هانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان بده‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له چوارچێوه چالاكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ میدیا‌و راگه‌یاندنكارانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێزان فه‌لاح مسته‌فا و قوباد تاڵه‌بانی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری وه‌رزی باسیان له ره‌وشی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی سه‌قامگیری هه‌رێم و قه‌یرانی سوریا‌و دوایین و پێشهاته سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
هه‌مان رۆژ سیمینارێك له ئه‌تڵانتیك كانسڵ بۆ به‌ڕێز ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو. له‌م سیمیناره‌دا كه زیاتر له 200 سیاسه‌تمه‌دارو پسپۆر‌و شاره‌زای بواری نه‌وت و وه‌به‌هێنه‌رو خاوه‌ن كۆمپانیا ئاماده‌بوون، وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كانی هه‌رێم توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ په‌ره‌پێدانی سامانی سرووشتی و دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و ووزه پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێزیان به شێوه‌یه‌كی زانستیانه باسی له هه‌موو ئه‌و پرسانه كرد كه په‌یوه‌ستن به چۆنیه‌تی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان. هاوكات باسی له لایه‌نه یاسایی و ده‌ستووریه‌كان كرد كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی له‌م بواره‌دا به پێیی ئه‌و مافانه بووه كه ده‌ستوور بۆی دیاری كردووه.
ئاشتی هه‌ورامی له ئه‌تڵانتیك كانسڵ له‌به‌رده‌م پسپۆر‌و شاره‌زایانی بواری نه‌وت سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌مه‌ڕ پێشخستنی كه‌رتی نه‌وت روونكرده‌وه‌و گووتی به پشت به‌ستن به ده‌ستووری عیراق ئێمه له هه‌نگاوه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و زیاتر گه‌شه به‌م كه‌رته ده‌ده‌ین.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ئه‌تڵانتیك كانسڵ ئێواره خوانێكی بۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان رێكخست. له رێوره‌سمی ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كاربه‌ده‌ست و سیاسه‌توان و پیاوانی كاری ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بوون، چه‌ندین ووتار پێشكه‌ش كران. سه‌ره‌تا د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان باسی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم كرد له‌مه‌ڕ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له بواری ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، له‌م رووه‌وه هه‌موو لایه‌نه یاساییه‌كانی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه.
پاشان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و قه‌یران و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عیراق كرد و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانانه‌ی به به‌رده‌وامی به‌ره‌و ئاڵۆزبوونی زیاتر ده‌چن.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت باسی له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ڕووی كرانه‌وه به‌ڕووی جیهان و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاو نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڕێزیان باسی له ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه كرد و گووتی په‌یوه‌ندیه‌كان پێشكه‌وتنی خێرایان به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به به‌رده‌وامی گه‌وره‌په‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی وڵاتان سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.




