٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: حکوومەتی ئێستای عێراق نوێنەرایەتی کورد ناکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: حکوومەتی ئێستای عێراق تەنھا نوێنەرایەتی پێکھاتەی عەرەب دەکات و نوێنەرایەتی پێکھاتەی کوردی ناکات.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: دوای پێدانی مۆڵەتی بەزۆر بە وەزیرە کوردەکان لەلایەن نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران هی عەرەبە و نوێنەرایەتی پێکھاتەی کوردی ناکات، لەبەر ئەوەی کورد تێدا بەشدار نییە.

د.رزگار گوتیشی: ھاتنی شاندی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ کوردستان سەرتایەک بوو، بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی وڵات، بەڵام مالیکی بەم بڕیارەی قەیرانەکەی قوڵتر کرده‌وە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لەدوو پێکھاتەی سەرەکی پێکھاتووە کورد و عەرەب ، بەڵام ئێستا له‌ حکوومەتی عێراق ئێمە بەشدار نین و نوێنەرایەتی ئێمە ناکات، تەنھا نوێنەرایەتی پێکھاتەی عەرەب دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە نوری مالیکی بڕیاریداوە مۆڵەتی بەزۆر بە وەزیرە کوردەکان بدات و ژمارەیەک وەزیری دیکە لەشوێنی ئەوان بەوەکالەت دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار