ئهمڕۆشاندی کوردی سەردانی بەغدا دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ نەجیب باڵەتەیی ئەندامی شاندی کوردی بۆ بەغدا بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە ئهمڕۆ شاندی کورد سەردانی بەغدا بکات، بەمەبەستی گەیاندنی نامە بە لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی .
نەجیب باڵەتەیی گوتیشی: ئەوان لە گەڵ لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کۆدەبنەوە و جەخت لەسەر سێ بنەما دەکەنەوە، ئەوانەش کۆک بوونی سیاسی و ھەبوونی شەراکەتی راستەقینەی نیشتیمانی وھاوسەنگی لەسەر ئاستی دامودەزگا حکوومییەکان.
ئەو ئەندامەی شاندی کوردی راشیگەیاند: لەمیانەی سەردانیان بۆ بەغدا داوا لەلیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی دەکەن ھەندێک ھەنگاوی پراکتیکی بنێن، بۆئەوەی متمانە بگەرێتەوە لەنێو بێکھاتەکاندا و لە گەڵ ئەوەشدا لیستێکی داواکاری پێشکەشیان دەکرێت ، کە ھەندێکیان پەیوەستە عێراق و ھەندێکیش پەیوەستە بە ھەرێمی کوردستان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوشاندەی سەردانی بەغدا دەکات ھەمان شاندی ئامادەکردنی ھەڵوێستە، کە ماوەیەک پێش ئێستا لە ھەر پێنج کوتلەی ناو پەرلەمانی عێراق پێکھاتووە.




