بەلۆ: ئامانجی سەردانەکی شاندی هەرێم بۆ ئەمەریکا بۆ روونکردنەوەی هەڵویستی کوردە

ئەمریکا -KDP.info /راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوەی خستەروو: کە سه‌ردانی شاندە باڵاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتۆن په‌یوه‌ندی به پرسی ده‌رهێنانی نه‌وت و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداوه هه‌یه، عه‌لی به‌لۆ له دیدارێکی لە گەڵ رادیۆی عێراقی ئازاد ی راگه‌یاند: حکوومەتی ئه‌مه‌ریكا به‌م دواییە سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی بەغدا ،به‌تایبه‌تی له‌بواری نه‌وت، هه‌ندێك بۆچون و ره‌خنه‌ی هه‌بووه، سەرکردایەتی کوردیش بە پێوستی زانییەوە بٶچونەکانی هەرێمی کوردستان لەو باریەوە بۆ ئەمەریکا روون بکاتەوە و ئامانجی سه‌ردانەکەی شاندی هه‌رێمی کوردستانیش بۆ واشنتۆن لەو بارەوە سەرچاوەی گرتووە و کورد پابەندی بنەماکانی دەستوور و رێکەوتنەکانی نێوان پێکهاتەکانی عێراقە .




