ژمارەیەک خێزانی روومادی 9 نیسان بە رۆژێکی شوم دەناسێنن

روومادی -KDP.info/ زیاتر له 70 خێزانی پارێزگای ئەنبار به‌رواری له‌دایك بونی منداڵه‌كانیان گۆڕیوه كه له ڕۆژی 9ی نیسانی 2003 کاتی روخانی فەرمانرەوایی سەدام حوسێن له‌دایك بوونە، سه‌رچاوه‌یه‌ک لە فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی پارێزگای ئه‌نبار به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند: هه‌ندێك له‌و خێزانانه هه‌ستاون به گۆڕینی به‌رواری له‌دایك بوونی منداڵه‌كانیان له ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایك بونی نه‌خۆشخانه‌كان‌و ، هه‌ندێكیش تانه‌یان له به‌رواری له‌دایك بونی منداڵه‌كانیان داوه به پشت به‌ستن به شایه‌تحاڵ‌و مامانی ڕێپێدراو، فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گەزنامه‌ی پارێزگای ئه‌نبار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیكردوه به كاری وردبینی له‌كاتی ده‌ركردنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌به‌ر له‌و مێژوه‌و دوای ئه‌و مێژوه له‌دایك بوون، ڕۆژی 9ی نیسان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ناو به‌غدای پایته‌ختی له ساڵی 2003ئازاد کرد و لەو رۆژەدا پەیکەری سەدام حوسین لە گۆرەپانی فیردەوس شکێندرا .




