چوار بیره نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یارەی موسڵ تەقێنرایەوە

موسڵ -KDP.info / چوار بیره نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یارەی موسڵ لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقێنرانەوەو و تیمه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوریش سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگربوون، ماڵپەری سۆمەرییە نیوز رایگەیاند: چەند چەكدارێک له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه، چوار بیره نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یارە یان له‌موسڵ ته‌قاندووه‌ته‌وه، كه سیانیان زیانی نه‌بووه، به‌ڵام یه‌كێكیان كه بیری ژماره"74"گڕیگرتووه‌و زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، کێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره زیاتر له(90 ) بیر له‌خۆ ده‌گرێت‌و، ڕۆژانه له‌و بیره (1300) به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت و كێڵگه‌كه دراوه‌ته كۆمپانیایه‌كی ئه‌نگۆلی، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیری بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، تائێستا كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌كارنه‌بووه.




