٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: لەم دوو سێ رۆژه‌ موچەی پێشمەرگە خەرج دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری گشتی راگەیاندن ورۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بەھۆی کەمی پارە لەژمێریاری وەزارەت نەتوانرا لەیەک کاتدا موچە بەسەر ھەمووھێزەکانی پێشمەرگە دابەش بکرێت، ئەمەش دەگه‌رێتەوە بۆ گرفتی بودجە ئەوبەشە بودجەی ھەرێم کە لە بەغداوەوە دێت ، چونکە بەش بەش دەگاتە ھەرێمی کوردستان، ھەر بۆیە زوو نەگەیشتنی پارە دەبێتە گرفت بۆ وەزارەت، لەبەرئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بودجەیەکی دیاریکراوی نییە و لەو بەشە بودجەی کە دێتە ھەرێم بەشێکی بۆ تەرخان کراوە .

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ھۆکاری دواکەوتنی موچەی پێشمەرگە بەغدایە ، لەبەرئەوەی ئەو بەشە بودجەی دێتە کوردستان بەمیکانیزمێکی رێک و پێک ناگاتە ئێمە.

حیکمەت لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی ھێزێ پێشمەرگە موچەی وەرگرتووە و بەشێکی دیکە تائێستا وەرینەگرتووە و لەوەزارەت لیژنەیەک ھەیە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات و لەم دوو سێ رۆژەش موچەکانیان دابەش دەکرێت.

سەبارەت ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن ژمارەیەک پێشمەرگە گوتی: ئێمە وەکو وەزارەت بەدواداچونمان بۆ ئەم بابەتە کردووە و ھێزەکانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە داوا بکەن موچەکانیان پێبدرێت لەبەر ئەوەی بژێوی ژیانیان و خێزانەکانیان لەسەر ئەم موچەیە، بەڵام پرسی خۆپیشاندان بەم شێوەیە ئێمە لەگەڵی دانین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار