٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵی رابردوو زیاتر له‌ 100 هه‌زار هاوڵاتی‌ عێراقی‌ كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

عێراق-KDP.info   / به‌پێی‌ ئاماری‌ رێكخراوی‌ ئیراكی‌ بۆدی‌ كاونت  له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵی رابردوو  زیاتر له‌ 100 هه‌زار هاوڵاتی‌ عێراقی‌ كوژراون، به‌ پێی‌ ئاماره‌كه‌ی‌ رێكخراوی‌ (ئیراكی‌ بۆدی‌ كاونت) ته‌نها له‌ساڵی‌ رابردودا 4571 هاوڵاتی‌ لە دوای رووخانی‌ رژێمی‌ پێشووی عێراقەوە  كوژراون. لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانەوە. رێكخراوی‌ ئیراكی‌ بۆدی‌ كاونت رایگەیاندووە : کە  288 رۆژنامه‌نوس‌ و 265 پزیشك ‌و كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ كوژراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندوه‌ له‌و ده‌یه‌یه‌دا 4488 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ‌‌و 179 سه‌ربازی‌ به‌ریتانی كوژراون.  به‌ پێی‌ ئاماره‌كان ئه‌و شه‌ڕو نائارامییه‌ی‌ ‌ له‌دوای‌ روخانی‌ به‌عس عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌، بۆته‌ هۆی‌ ده‌ربه‌ده‌ربونی‌ نزیكه‌ی‌ 2.7 ملیۆن كه‌س، كه‌ نیوه‌ی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ رویانكردۆته‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌نها له‌ساڵی‌ 2011دا 23 هه‌زار عێراقی‌ داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌ریان كردوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار