٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەفادین سافی‌: دواجار سەرۆك وەزیرانی عێراق رازیبوونی خۆی‌ نیشان داوە له‌ په‌رله‌مان ئاماده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

عێراق-KDP.info   / بە گوتەی  ئەندامێکی دەولەتی یاسا دواجار سەرۆك وەزیران عێراق رازیبوونی  خۆی‌ نیشان داوە، کە  لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە بێت و هاوكات چاوەرێی دیاریكردنی وادەی بانگهێشتكردنەكەیەتی.، رۆژنامەی سەباح نیمچە فەرمی حکومەتی عێراق  لەزاری سەفادین سافی‌ وەزیری‌ دەوڵەت بۆ كاروباری‌ پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، نوری مالیكی‌ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بچێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەگەر كاتێكی‌ گونجاوی بۆ دیاری‌ بكرێت‌ سافی‌ ئاشكراشیكردوە،: کە ئامادەبونی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق لەبەردەم پەرلەمان بەمنزیكانە دەبێت، شایەنی باسە :ماوەیەك بەر لەئێستا ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لەمالیکی کردبوو  بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی‌ دۆخی‌ ئەمنی‌ وڵات‌و تەقینەوەكان.ئامادە بێت بەڵام بە بەهانەی‌ هەستیاری‌ بابەتەكان و پارستنی ئاساێشی دۆسییەکە ، نوری‌ مالیكی‌ داواكارییەكی‌ پەرلەمانی‌ رەتكردەوە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار