ئەمڕۆ دامەزراوەیەكی نوێی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لە ئێران كرایەوە

ئێران- KDP.info / حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کرد: کە ئەمڕۆ دامەزراوەیەكی نوێی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لە ئێران كردۆتەوە و هاوكات دوو كانی تایبەت بە دەرهێنانی مادەی ئۆكسیدی یۆرانیۆمیش دەستی بەكاركردن كردووە. تەلەفزیۆنی فەرمیی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویشیكردەوە: کە ئەو دوو كانەی تایبەت بەدەرهێنانی مادەی ئۆكسیدی یۆرانیۆم دەكەونە شاری ساغاند و بەقوڵی 350 مەتر لەژێر زەویدایە، و 120 كیلۆمەتر لەشاری ئەردەكانی سەر بەهەرێمی یەزدەوە دوورە كە دامەزراوەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسیدی یۆرانیۆمی تێدایە و لە دامەزراوەكانی پیتاندنی یۆرانیۆمدا بەكاردێن. لەمەراسیمی كردنەوەی ئەو دامەزراوەیەشدا، مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: چالاكی ئەتۆمی رۆڵێكی گەورە دەبینێت لەبواری تەندروستی و كشتوكاڵ و ئابووریدا.




