سووریا رێگه به چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نادات بۆ پشكنین

سوریا- KDP.info/ رژێمی سوریا رێگه‌ی به تیمێكی‌چاودێرانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌دا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌سه‌باره‌ت به به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی، سه‌ردانی سووریا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، به ره‌سمی رایگه‌یاند رێگه به چاودێرانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نادات سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.
ئاژانسی هه‌واڵی سانا رایگه‌یاندووه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داواكارییه‌كه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به پێشێلكردنی ئاشكرای مافی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سوریا ده‌زانێت.
بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له رژێمی به‌عسی سوریا كردبوو، رێگه به چاودێران بدات سه‌ردانی ناوچه‌كانی سوریا بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بكه‌ن.
ئه‌م داوایه دوای ئه‌وه بوو كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، رژێمیان به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ناوچه‌ی حه‌ڵه‌ب تۆمه‌تبار كرد و رژێم ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆن كرده‌وه.




