پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی گەیشتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی گەیشتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا پەسەند بکرێت.
لەو بارەوە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمرۆ یاسای لێبوردنی گشتی له پەرلەمانەوە گەیشتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت".
پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی رۆژی 04/06/2012، یاسای لێبووردنی گشتی پهسهندكرد كه لهلاین سهرۆكی ههرێمی كوردستانهوه بۆی گهڕێندرابووەوە.
پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی له 12/05/2012 لهلایهن 35 پهڕلهمانتارهوه پێشكهشی پهڕلهمانی كوردستان كرا و لە یەکەم جار لە 10/04/2012 لە لایەن زۆرینەی پەرلەمانتارانەوە پەسەندکرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 03/05/2012 بەهۆی سێ تێبینییەوە، پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی رەتکردەوە و بۆ پەرلەمان گەڕێندرایەوە.
دوای لەبەرچاوگرتی تێبینییەکان، پەرلەمان دووبارە پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و بڕیاروایە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند بکرێت تا بکەوێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
بەپێی یاسا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆی نییە جارێکی دی پڕۆژە یاساکە رەت بکاتەوە و ئەگەر هاتوو لە ماوەی 10 رۆژدا واژۆی لەسەر پڕۆژە یاساکە نەکرد، ئەوا پڕۆژە یاساکە به پەسەندکراوی هەژمار دەکرێت و دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.




