ده‌میرتاش : نامه‌کەمان وه‌رگرتۆته‌وه و نازانین نامه‌که‌ی قەندیل چی تێدا نوسراوه

تورکیا-KDP.info / پاش ئه‌وه‌ى شانده‌که‌ى BDPکه پێکهاتبوو له هاوسه‌رۆکى BDPسه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتارى BDPى ئه‌سته‌مبۆڵ سڕى سوره‌یا ئۆنده‌ر دوێنێ جاریکى دیکه گه‌رانه‌وه بۆ قه‌ندیل وه‌ڵامى نامه‌که‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالانیان له به‌رێوه‌به‌رانى KCKوه‌رگرته‌وه، پاشان به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێکه‌وتنه‌وه ، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له قه‌ندیل رایگه‌یاند : که نامه‌که‌یان وه‌رگرتۆته‌وه و ئه‌وانیش نازانن له نامه‌که‌دا چی نه‌نوسراوه و ئەوەشی خستۆتە روو : کە ده‌شێ شاندی پێنجه‌م بچن بۆ ئیمراڵی و له‌گه‌ڵ ئۆجەلان بابه‌ته‌کان تاوتوێ بکه‌ن ، هاوسه‌رۆکى BDPئه‌وه‌شی راگەیاند: که ئه‌وان نامه‌که راده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌که‌ن و ئه‌وانیش راده‌ستی سەرۆکی بەندکراوی پەکەک عەبدوڵلا ئۆجەلانی ده‌که‌ن و له‌و بڕوایه‌دام که دوابه‌دوای ئه‌و نوسراوانه ئۆجەلان به بڕیارێک بگات و ئه‌گه‌ر پێویست بکات بانگه‌وازییه‌کیش بکات، دوای هه‌نگاوه‌کان زۆر شتی تر روونتر ده‌بێته‌وه.




