ئامەد.. لایەنگرانی پەکەک و ئیسلامیخوازان لە زانکۆی دیجلە رووبەڕی یەکبوونەوە

ئامەد -KDP.info/ سه‌ر له ئێواره‌ی دووشه‌ممه له گۆرەپانی زانکۆی دیجله له شاری ئامه‌د له نێوان خوێندکارانی ئیسلامیخواز و خوێندکارانی لایه‌نگری په‌که‌که له به‌رانبه‌ر بینای زانکۆی ئیلاهیات پێکدادان سەری هەڵدا، کەناڵی دی تورکیا رایگەیاند : شه‌ڕ و پێکدادانەکە له نێوان ئه‌م دوو گرووپه له خوێندکاران له ئاستێک‌دا بوو که بەرپرسی پۆلیسی ئامه‌د، ده‌یان هێزی پۆلیسی تایبه‌تی ڕه‌وانه‌ی زانکۆی دیجله کرد، پۆلیس بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی زانکۆ ناچار بوونە گازی فرمێسک ڕێژ و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی ئاوی به‌ته‌وژم بەکار بێنن، خوێندکارانی ئیسلامیخواز دروشمی نه‌مان بۆ په‌که‌که و خوێندکارانی لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ش دروشمی کوردستان گۆڕستانی فاشیستانیان ده‌وته‌وه.دوو گرووپه‌که به دار و به‌رد هێرشیان کرده‌سه‌ر یه‌کتری و له ئه‌نجامدا 8 خوێندکار و هێزێکی پۆلیس بریندار بوو. له‌م پێکهه‌ڵپژرانه‌دا چه‌ندین خوێندکار ده‌ستگیر کران.شایەنی باسە : زانکۆی دیجلە یەکێکە لە زانکۆ گه‌وره‌کانی تورکیا و زیاتر له 20 هه‌زار قوتابی له 11 به‌شدا دەخوێنن .




