په‌رله‌مانی كوردستان یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆری بۆ ماوه‌ی دووساڵی دیکە درێژ كرده‌وه

له‌دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ سێ پرۆژه‌یاساكرد، له‌وانه پێشنیار كرا یاسای به‌رنگاربونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ دووساڵی دیكه درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7/6 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به ئاماده‌بوونی د. حه‌سه‌ن مه‌حه‌مه‌د سوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه ئاسایی خۆی سازكرد.
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌چه‌ند خاڵێك پێكهاتبوو، له‌وانه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی نۆیه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ژماره 3ی ساڵی 1997، ئه‌و پرۆژه‌یه له سی مادده پێكهاتووه، دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكرا ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌نداره‌كان كرا.
خاڵی دووه‌م تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی كارنه‌كردن به‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی ژماره 9ی ساڵی 2008 بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه، دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئاراسته‌ی لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی كرا.
خاڵی سێیه‌م خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای ژماره‌ی 3ی ساڵی 2006 یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تۆقاندن (تیرۆر) له هه‌رێمی كوردستان، كه پێشنیاركراوه دووساڵی دیكه درێژژ بكرێته‌وه، دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئاراسته‌ی هه‌رسێ لیژنه‌ی یاسایی و دارایی و ناوخۆ ی په‌رله‌مان كرا.




