٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەهەپە بەشداری لە كۆمسیونەكەی پارلەمانی توركیا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- ئانقەرا- KDP.info / دوای ئەوەی كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە چارەسەركردنی پرسی كورد ئاماژەی بە پێویستی حكوومەتی توركیا بۆ دامەزراندنی كۆمسیونێكی تایبەتی لە پەرلەمانی توركیا كرد، پارتە بەرهەڵەستكارەكانی توركیاش بە تایبەتی جەهەپە لە دژی دامەزراندنی ئەم كۆمسیونەیە و پێشنیارێكی دیكەی ئاراستەی حكوومەتی توركیا كرد.
بە پێ هەواڵێكی رۆژنامەی وەتەنی توركی جەهەپە بۆ دامەزراندنی كۆمسیونێكی تایبەتی لە پەرلەمانی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد چەندین پێشنیاری ئاراستەی حكوومەت كردووە و رۆژی دوو شەممە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای رایگەیاندووە كە حكوومەت پێشنیارەكانی جەهەپەی قەبووڵ كردووە.
دوابەدوای لێدوانەكانی جێگری سەرۆك وەزیری توركیا، جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە فاروق لوگوگلۆ رایگەیاند:  جەهەپە ئامادەیە بەشداری لەو كۆمسیونە بكات كە لە سەر داواكاری حكوومەت لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد دادەمەزرێت.
جێگری سەرۆكی جەهەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە جەهەپە نە لە دژی قۆناغی چارەسەرییە بەڵكو دەیەوێت ئەم قۆناغە بە شێوەیەكی دادپەرورانە و راست بەرێوە ببرێت و پێویستە هەر چوار پارتی سیاسی توركیا پێكەوە ئەم قۆناغە بەرێوەببەن و نوێنەریان لە نێو ئەم كۆمسیونەدا هەبێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار