٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دیاربەكر بۆ یەكەمینجار هەفتەی پولیس بە بەشداری خەڵك كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info / رۆژی دووشەممە لە شاری دیاربەكر لە كوردستانی باكوور 168 ساڵەی دامەزراندنی تەشكیلاتی پۆلیسی توركیا  كرایەوە.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر رۆژی دووشەممە یادی 168 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی توركیا كراوەتەوە، بەڵام ئەمساڵ ئەو یادەوەرییە بە جیا لە ساڵانی رابردوو  كراوەتەوە.
ساڵانی رابردوو پۆلیس بە تەنیا و لە شوێنە داخراوەكاندا ساڵیادی دامەزراندنی خۆی كردۆتەوە،  بەڵام ئەمساڵ بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاكی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد، بە فەرمانی سەرۆك وەزیری توركیا لە هەر هەمووی شار و شارۆچكەكانی كوردستاندا پۆلیس هاوكات لەگەڵ خەڵك و بە بەشداری خەڵك دەستی بە سازكردنی مەراسیم و ئاهەنگی  ساڵیادی دامەزراندنی خۆی كردۆتەوە.
لە مەراسییمی ئەمساڵدا پۆلیسی توركیا زۆر بە گەرمی پێشوازی لە خەڵك كردووە و شیرینی و شەربەتی بە سەر خەڵكدا دابەش كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار