لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا چەند مادەیەكی یاسای كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری پەسەندكران

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 8/4/2013 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی سینان چه‌له‌بی وه‌زیری پیشه‌سازی‌و بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای كێبركێ‌و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆرخكاری له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای داینگه له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له‌هه‌رێمی كوردستان – عیراق له‌نێوان ئه‌م به‌ڕێزانه: (سامح عوسمان یونس)و (سیروان عومه‌ر ئه‌مین)و (د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر)، خاڵی چواره‌م‌و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كراو‌و راگیراوی سیاسی ژماره 11ی ساڵی 2011.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای كێبه‌ركێ‌و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆرخكاری له‌هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی كه‌له‌سێ دانیشتنی پێشووتردا (10) ماده‌ی لێ په‌سندكرا‌و ماده‌ی یانزیه‌می پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌تایبه‌ت بوو به‌سزادان‌و غه‌رامه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌زیان به‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌گه‌یه‌نن، له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی‌و بازرگانی‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا‌و له‌ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاز خرانه‌ڕوو بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ماده‌كه‌و له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ئه‌و پێشنیازانه خرانه‌ڕوو كه‌له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكاندا هاتبوونه ئاراوه، كه‌پێشنیازێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كه‌غه‌رامه‌كه به‌ڕێژه (نسبه) بێت، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا، سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌كه‌ش دوو پێشنیاز هه‌بوو كه‌یه‌كێكیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه كرابوو كه‌داوایكردبوو غه‌رامه‌كه له (5%) كه‌متر نه‌بێت‌و له( 10%)ه‌ش زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا‌و پێشنیازی دووه‌م كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه كرابوو و داوایانكردبوو غه‌رامه‌كه له(10%) كه‌متر نه‌بێت‌و له(20%)یش زیاتر نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان ئه‌و پێشنیازه خرایه ده‌نگدانه‌وه كه‌ئایا سزادانه‌كه به‌ندكردنی له‌گه‌ڵدا بێت یان نا، دوای ئه‌وه‌ی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ سزای به‌ندكردن له‌ماده‌كه‌دا مایه‌وه، دواتر كۆی ماده‌كه به‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌لێی كرا خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی دوانزه‌یه‌میش كه‌تایبه‌ت بوو به‌سزادان‌و غه‌رامه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌زانیاری‌و تۆمار‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌ئه‌نجومه‌ن داوایان ده‌كات نایده‌ن یاخود زانیاری‌و تۆمار‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی ناڕاست پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاز هاتنه ئاراوه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌هه‌ند وه‌رگیران‌و به‌ده‌نگدان یه‌كلایی كرانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌وه پێشنیازی ئه‌وه كرا كه‌ده‌سته‌واژه‌ی (له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌یدا سزاكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده ده‌بێت) له‌كۆتایی ماده‌كه‌دا، بكرێت به‌ماده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا دابڕێژرێته‌وه، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا‌و پاشان دوا داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كان خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
دواتر له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی‌و بازرگانییه‌وه پێشنیازی زیادكردنی ئه‌و ماده‌یه كرا له‌ژێر ریزبه‌ندیی ماده‌ی سیانزه‌دا كه‌تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه‌له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیدا سزاكه دوو ئه‌وه‌نده ده‌بێت، دوای خوێندنه‌وه‌ی ماده‌كه به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پێشنیازكرابوو خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان وه‌زیری پیشه‌سازی‌و بازرگانی پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌كی تری كرد به‌ڕیزبه‌ندیی ماده‌ی چوارده‌یه‌م كه‌تایبه‌ت بوو به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا یاخود لێخۆشبوو‌ن له‌و كه‌سه‌ی كه‌خۆی ده‌ستپێًشخه‌رده‌بێت له‌دانی زانیاری‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست‌و داننان به‌هه‌ڵه‌ی خۆی له‌كاتی بوونی سه‌رپێچیدا، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازی ئه‌وه كرا كه‌ئه‌و ماده‌یه ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا‌و ماده‌كه ره‌تكرایه‌وه.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: " سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو درێژه به‌دانیشتنه‌كانمان ده‌ده‌ین".




