٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەیەکی دیکە کۆمسیۆن وه‌ڵامی سەرۆکایەتی ھەرێم دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ نوسراوێکیان بەدەست گەیشتووە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ، کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا.

سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەKDP.infoراگەیاند: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی  ھەرێمی کوردستان لە وادەی خۆیدا و لەماوەی ھەفتەیەکی دیکە ئەوان وه‌ڵامی سەرۆکایەتی ھەرێم دەدەنەوە.

سەربەست مستەفا گوتیشی: تائێستا دیار نییە ئایە دەتوانن لەو وادەیە ھەڵبژاردن ئەنجامبدەن یاخود نا، بەڵام لیژنەیەک لەکۆمسیۆن  ئەم پرسە گفتوگۆ دەکات و وه‌ڵامی سەرۆکایەتی ھەرێم دەدەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار